ئابووری

هەنگاوێكی روسیا نرخی نەوتی دابەزاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنگاوێكی روسیا نرخی نەوتی دابەزاند


مەودا میدیا-
لە بەندەرێكی روسیا كە پێشتر كێشەی تێكەوتبوو، هەناردەكردنەوەی نەوت دەستپێكردەوە و ئەوەش بووەهۆی دابەزینی زیاتری نرخی نەوت. 

 ئەمڕۆ سێشەممە، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكور 28 سەنت دابەزی و بە 63 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 26 سەنت دابەزی و بە 59 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

بەپێی وتەی شارەزایان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری نۆڤۆرۆسكی روسیا كە پێشتر بەهۆی هێرشی درۆنی ئۆكرانیاوە كارەكانی وەستابوو.
 
كاریگەری ئەو بەندەرە لەسەر نرخی نەوت بەهۆی ئەوەوەیە كە رۆژانە نزیكەی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی روسیا لە بەندەرەكەوە هەناردە دەكرێت. 
ئ پ  
 

Qaiwan
Qaiwan