کوردستانی
دوو رۆژە خوێندكارێكی زانكۆ بێسەروشوێنە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی دوو رۆژە گەنجێكی دانیشتووی قەزای كەلار بە ناوی مەهدی محەمەد كە خوێندكاری زانكۆیە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و هیچ كەسێكیش هەواڵی نازانێت.
محەمەد خالد، باوكی گەنجەكە بە مەودا میدیای راگەیاند"ماوەی دوو رۆژە كوڕەكەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و بەهۆی ئەوەشی كە مۆبایلەكەی داخراوە بۆیە نازانن چی لێ بەسەرهاتووە و هیچ هەواڵێكی نازانن".
وتیشی"دواین جار كوڕەكەی لە چاخانەیەكی ناوبازاڕی كەلار بینراوە و دوای ئەوەی تەلەفۆنێكی بۆ هاتووە و رۆیشتووە ئیتر نەگەڕاوەتەوەو لەو كاتەوە تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"كوڕەكەی خوێندكاری قۆناغی چوارەمە لە بەشی فیزیا لە زانكۆی گەرمیان و هیچ یەكێك لە هاوڕێكانیشی ئاگاداری ئەوە نین كە لە كوێیە و بۆكوێ چووە".
ئ پ
بیروڕا


