کوردستانی
بەم زووانە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كەلاردا دابەش دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە كەلار دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا گەیشتووەتە قۆناغی وردبینی و چاوەڕێی لیژنەیەكی تایبەت دەكرێت بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە.
سەلام عوسمان، سەرۆكی شارەوانی كەلار بە وەكالەت بە مەودا میدیای راگەیاند"دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كەلاردا گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و ئێستا لیژنەیەكی تایبەت سەرقاڵی وردبینیكردنن بۆ ناوی ئەو فەرمانبەرانەی كە زەوییان بۆ دەرچووە".
وتیشی"لیژنەی 222 كە لیژنەیەكی تایبەتە و لە هەریەك لە شارەوانی، كشتوكاڵ، دارایی و تاپۆ پێكهاتووە ئێستا سەرقاڵی كاری وردبینیكردنی ناوی فەرمانبەران و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەی ئەو جوتیارانەن كە زەوییەكانیان بەر دابەشكردنەكە دەكەوێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"هەركات ئەو لیژنەیە كارەكانیان تەواو كرد ئەوا راستەوخۆ زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكەن".
باسی لەوەش كرد"لە كەلار 17 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە و دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكان بە یەك جار و بەشێوەی تیروپشك زەوی بەسەر سەرجەمیاندا دابەشدەكرێت".
ئ پ
بیروڕا


