کوردستانی

پسوڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پسوڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك راگیرا


مەودا میدیا-
بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستەمی ئەلیكترۆنیی پسوڵەی خۆراك، هەموو كارەكانی سیستەمەكە راگیراوە تا كاتێكی نادیار.

بەپێی ئاگادارییەك كە بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بڵاویكردووەتەوە" ئێستا هەموو كارەكانی تایبەت بە پسووڵەی ئیلیكترۆنی خۆراك راگیراوە بەهۆی درووستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستەمەكەدا". 

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"راگرتنی كارەكانی سیستەمەكە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوەیە و تا ئەو كاتەش بە تەواوی كێشەكە چارەسەر دەبێت سیستەمەكە ناكەوێتەوە كار و هیچ مامەڵەیەكی هاوڵاتییانیش رایی ناكرێت".  

سەبارەت بەو خێزانانەش كە دەیانویست لەم رۆژانەدا بلۆكی سەر ئەندامانی خێزانەكانیان هەڵبگرن، بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لێكردوون چاوەڕێ بن تا ئەو كاتەی كە سیستەمەكە كارادەبێتەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan