کوردستانی

پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە


مەودا میدیا-
بەپێی ئەو پێشبینییانەی كە كەشناسی هەرێم بڵاویكردووەتەوە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.  

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت و  پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بەرز دەبنەوە".  

لە بارەی سبەینێشەوە كەشناسی هەرێم دەڵێت"بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، پلەی گەرما یەك تا سێ‌ پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە". 

پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ پلەی گەرمای شارەكانی هەرێم بۆ سبەی بەم شێوەیە: 
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
ئ پ 







Qaiwan
Qaiwan