کوردستانی
هەڵبژاردن دووبارە مەكەنەوەو قەرزەكانی خەڵك بدەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وڵامی پارتی دەداتەوە و دەڵێت"هەڵبژاردن دووبارە مەكەنەوە، قەرزەكانی خەڵك بدەنەوە".
دوای هەڕەشەی دووبارەی كردنەوەی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند"ئەگەر پارە ئەوەندە زۆرە كە بتوانن هەڵبژاردن دووبارە بكەنەوە، ئەی بۆ قەرزەكانی خەڵك نادەنەوە؟".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە"دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن هەڕەشەیەكی بێ ناوەڕۆكە، چونكە هیچ ناگۆڕێت و كورسییەكانیش هەروەكو خۆیانن و هەروەكو خۆشیان دەبن".
هاوكات سەبارەت بە بەدەستهێنانی كورسی سێیەمی یەكێتی لە هەولێر، سەعدی پیرە باسی لەوە كردووە"كورسییەكەی هەولێر، بووەتە كەسەرێكی گەورە لەسەر دڵی پارتی".
ئ پ
بیروڕا


