کوردستانی
مەسرور بارزانی: رێککەوتنەکانی هەرێم و بەغدا کاتین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت کاتییە و پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەییە، دەبێت عیراق تێبگات بە راگرتنی هەناردەی نەوت ملیاران دۆلار زیانیان کردووە و کەس براوە نەبووە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "عیراق نەوتی هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و مووچە دوادەخات، هیچ دڵنیاییەکیش نییە کە جارێکی تر هەناردەکردنەوەی نەوت رانەگرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عیراق لە بەرهەمهێنانی گازدا دواکەوتووە و لەو پرسەدا هەرێم لەپێش بەغدادەوەیە و خۆیان مامەڵە لەگەڵ پرسی گاز دەکەن و بەغدا لەجێگەی ئەوان بڕیار نادات".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرێمی کوردستان کارەبا بە عیراق دەفرۆشێت کە دەکرێت رێککەوتنی نوێ لەوبارەیەوە بکرێت و داشکاندنیش بۆ بەغدا کراوە، بە نرخێکی کەمتر لەو کارەبایەی لە ناوچەکە مامەڵەی پێوەدەکرێت".
ب ح

بیروڕا