کوردستانی

ئەمساڵ زستانەکەی سەخت دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ زستانەکەی سەخت دەبێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد مانگی 12ی ئەمساڵ زستانێکی سەخت بەڕێوەیە و زوقم و شەختەیەكی هێندە تێدا دەبێت، كە چەند ساڵێکە وێنەی نەبووە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "پێشبینی دەکەن بەفربارین لە ئاستێکی پێویست و باشدا بێت بە جۆرێک لە هەرسێ زستانی رابردوو رێژەی دابارینی بەفر زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاستی بارانبارین لە وەرزی زستاندا باش دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن کە ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات و ئەو بیرانەی وشک بوون بەگشتیی دەژێنەوە و بەشێکی بەنداوەکان سەر ڕێژ دەبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan