کوردستانی
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت سوریا دەوڵەتێکی لامەرکەزی بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد دیمەشق وەک بنکەیەکی بڕیاردەر ناتوانێت حکومڕانی هەموو سنوورەکانی وڵات بکات.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "پرسی ئاشتی پرسێکی بنەڕەتی رۆژهەڵاتی ناوڕەاستە لەسەر چەند بنەمایەک دادەمەزرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مافەکانی گەلی کورد، کە لە سەردەمی رژێمی پێشووی بەعس پیشێلکراوە، لەئێستادا جەخت دەکەنەوە کە دەبێت لە سوریای نوێدا ئەو پرسە چارەسەر بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دەوڵەتی سوریا بەرهەمی رێککەوتننامەی سایکس – بیکۆیە و چەندین پرس بە هەڵپەسێردراوی بەجێماون و ئەم دەسەڵاتەی ئێستای دیمەشق ناتوانێت بە تاکڕەویی چارەسەریان بکات".
ب ح

بیروڕا