کوردستانی
ئارێز عەبدوڵڵا: هەموو لایەنەکان لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پێویستە پارتی واز لە وشەی (قبوڵناکەن) بهێنێت چونکە بەرانبەر ئەمەریکا و لایەنە عیراقییەکان و یەکێتی و هێزە کوردستانییەکان ئەم وشەی بەکارهێناوە جگە لە شکست هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پارتی خۆی پێ هێزی یەکەمە و دەبێت زیاتر نەرمی بنوێنێت و باری گرانترە، بۆیە ئەوەی دەسەڵاتدارانی پارتی دەیکەن خۆسەپاندنە نەک پێکهێنانی حکومەت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر پێش هەڵبژاردن کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرایە ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردن لە کەرکوک و موسڵ و ناوچە دابڕێندراوەکان بەجۆرێکی تر دەبوو".
ئەوەشی خستەڕوو "پارتی بۆ بەغدا دروشمی سازان و رێککەوتنی هەڵگرت، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی تر ناسازێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر دانووستانەکانی لایەنە عیراقییەکان دەبێت لەگەڵ پارتی و لایەنە کوردستانییەکان و کارتی دەستی کورد بۆ بەدەستهێنانی ماف و دەستکەوتەکان لاواز دەبێت"
ب ح

بیروڕا