ئابووری
خانەنشینان ئاگادار دەکرێەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من سەرجەم خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "سەرجەم ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تا ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول ، مووچەکانیان رادەگیرێت تا ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو خانەنشینانەی کە کارتی بانکەکانیان تەواو بووە و تائێستا کارتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، چونکە مووچەی مانگی ( 10) یان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من بۆ خەرج دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا نزیکەی لە ( 90٪ )ی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە، ئەوانەشی کەماون و خۆیان تۆمار نەکردووە، بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت لە بەغداوە مووچەکەی رادەگیرێت و لەهەرێم خەرج ناکرێت، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی خۆیانە".
ب ح

بیروڕا