کوردستانی

د.ئەحمەد کەرکوکی: جیاوازیی نێوان رەسەن و ناڕەسەن چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.ئەحمەد کەرکوکی: جیاوازیی نێوان رەسەن و ناڕەسەن چییە؟
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەڵامی لێدوانەکانی شاخەوان عەبدوڵڵا،  تاکە کاندیدی دەرچووی پارتی لە کەرکوک بۆ پەرلەمانی عیراق دایەوە و ئاشکرایکرد  لەجێی مست پێلەقەیە.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "بۆ نموونە رەسەن ئەوەیە کاتی خۆی باوکی رەفیق بووبێ و نارەسەنیش ئەوەیە ئێستا دەنگ بە کوڕەکەی نەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بیستوویەتی ئەڵێن وتوویانە ئەوەی دەنگی بە ئێمە نەدابێت کوردێکی رەسەن نییە !! تکایە بایی سڵاوی تێدا بهێڵنەوە، چەند قێزەونە شەڕی خۆ خۆریی بەتایبەت لە شاری کەرکوک".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan