ئابووری
رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت نوێدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا نوێدەکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت.
حەمدی شەنگالی، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و رۆژانە نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەژمارێكی بانکی تایبەت بە دانانی داهاتی نەوتی هەرێم کراوەتەوە و حکومەتی هەرێم و بەغدا و کۆمپانیاکان بە تەواوی ئاگادارن لە هەنگاوەکانی فرۆشتن و بڕی داهات".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆتایی ئەمساڵ ماوەی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا تەواو دەبێت، بەڵام دواتر نوێ دەکرێتەوە، ساڵی داهاتووش هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە بەردەوام دەبێت".
ب ح

بیروڕا