کوردستانی
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەچالاکییەکدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند "لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوون و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 2025/11/19، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا