ئابووری

مووچەى هیچ خانەنشینێک راناگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەى هیچ خانەنشینێک راناگیرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتى گشتىیی خانەنشینى سلێمانى وەڵامى نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورىی بۆ راگرتنى مووچەى ئەو خانەنشین و واریسانە دەداتەوە کە هەژماری منیان نییە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى سلێمانى رایگەیاند "مووچەى مانگەکانى ئەیلول (9) و تشرینى یەکەم(10)ى هیچ خانەنشینێک لە هەرێمى کوردستان بەهۆى نەبوونى هەژمارى منەوە راناگیرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ژمارەى ئەو خانەنشینانەى لە سلێمانى هەژمارى منیان هەیە لە 50 بۆ 60 کەس تێپەڕناکات، ئەوانەش لە سلێمانى تەمویلى مووچەکانیان ناکرێت بەڵکو لە هەولێرەوە دەکرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan