کوردستانی

مەکی رەڤەند: کۆڕبەندی مێپس زۆر کۆمیدیایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەکی رەڤەند: کۆڕبەندی مێپس زۆر کۆمیدیایە
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی سیاسی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا رەخنە لە بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک دەگرێت و ئاشکرایکرد وتەکانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات جێی سەرسوڕمان بووە.

مەکی رەڤەند، چالاکوانی سیاسی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا بە مەودا میدیای راگەیاند "مەزڵوم عەبدی ستایشی زۆری مەسعود بارزانی کرد و بە سەرۆک ناوی هێنا بەڵام بیری چووە هەر پارتی و بارزانی بوو خەندەقیان بەڕووی رۆژئاوای کوردستان لێدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کەسایەتییە ساسییەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان بە وشەیەکیش باسیان لە ئەو حزبانەی تر نەکردووە کە هاوکاریان بوون لەسەر ئەوان رووبەڕووی هێرش و فشاری تورکیا بوونەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "وتەکانی عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی پێشووتری شارەوانی ئامەد، زۆر جێی تێڕامان بوو کە ناوی مەسعود بارزانی بە سەرۆک و  عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش بە بەڕێز هێنا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan