کوردستانی
دەمیرتاش پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لەرێی پارێزەرەکانییەوە نامەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانە لەو کەسانەی کە وتەکانی دەشێوێنن و بەناوی ئەوەوە لێدوان دەدەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە نامەکەیدا رایگەیاندووە "ئەوەی ئازاری دەدات، قسە و بیروڕا دەخەنە سەر ناوی ئەو و بڵاویدەکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دڵنیا بن، بەڕێز و بە سەربەرزییەوە هاتووەتە ئێرە، رێز و کەرامەتی خۆی نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزییەوە لێرە دەردەچێت یان تاوەکو دواڕۆژی ژیانی لەوێ دەمێنێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "نۆ ساڵ لە زیندان ناخۆشی زۆری بینیوە، بەڵام "دوورکەوتنەوە لە خەباتی ئازادی، دیموکراسی و ئاشتیی گەل، لە بەرانبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی بەرگری و ئیرادەیەکی پۆڵاینی پێبەخشیوە".
ب ح

بیروڕا