کوردستانی

دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لەشاری سلێمانی لە 2025/11/19کە چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک سەربە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بە سەرکەوتوانە ئەنجامدراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای ئەوەی لەسۆشیال میدیا هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکرایەوە کەدەستەی حەشدی شەعبی لە شاری سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردبێت،  ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە، دوای ئەوەی نوسراوی فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوکیان بەدەست گەیشتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ناوبرا و بە هاوەڵی سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( سێ ) کیلۆگرام حەشیشدا".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتووخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسێیەکەی بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan