کوردستانی
دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە ناوەراست و باشووری عیراق بخوێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاشکرایکرد دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە زانكۆكانی ناوەراست و باشووری عیراق درێژە بە خوێندن بدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند "دەرچووانی 12ی ئامادەیی (2024-2025) لەئێستاوە دەتوانن بە ئۆنڵاین لە رێگەی لینكی (regayzanko.com) داواكاریی بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی ناوەراست و باشوری عیراق پێشكەش بكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهەمانشێوە دەرچووانی 12ی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عیراقیش دەتوانن لە ئێستاوە بە ئۆنڵاین لە رێگەی لینكی (regayzanko.com) داواكاریی بۆ وەرگرتن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێشكەش بكەن".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عیراق، بریاردراوە بە دابینكردنی (400) كورسی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی ناوەراست و باشوری عیراق بۆ خوێندكارانی 12 ی ئامادەیی هەرێمی كوردستان و، دابینكردنی (400) كورسی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی ناوەراست و باشوری عیراق".
ب ح

بیروڕا