کوردستانی
هاوژین عوسمان: هەلی کار بۆ کارمەندانی تەندروستی دەڕەخسێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاشکرایکرد لەگەڵ نەخۆشخانەیەکی گەورەی کەرتی تایبەت لە پارێزگای بەسرە گرێبەستێکیان کردووە بۆ ناردنی 200 کارمەندی تەندروستی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکەیان.
هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند "بێ هیوابوون لە حکومەتی هەرێم تاوەکو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دابمەزرێنێت، بۆیە ناچارن روو لە کەرتی تایبەت بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێکتێگەیشتن و گرێبەستێکیان لەگەڵ نەخۆشخانەکە واژۆ کردووە کە لە قۆناغی یەکەمدا 200 کارمەندی تەندروستی لە سلێمانی و هەڵەبجەوە دەنێرنە بەسرە و دواتر چەند گرووپێکی تر رەوانەی نەخۆشخانەکە دەکەن".
ب ح

بیروڕا