کوردستانی
سەعدی ئەحمەد پیرە: نامانەوێ پیادە بین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا باسیان لە بابەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە نەکردووە و خۆیشی داوای نەکردووە و ئەو باسە تەنها لە شۆسیال میدیا هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "پێکهێنانی حکومەتیان پەک نەخستووە، بەڵام نایانەوێت پارتى ببێتە سوارە و ئەوانیش ببینە پیادە، بەدوایاندا رابکەن بۆیە تاوەکو ئێستا لەسەر پۆستەکان رێکنەکەوتوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتی دەیەوێت شەریک بێت لە حکومڕانی بەڵام پارتی دەیەوێت حاکمییەت تەنها بۆ خۆیان بێت، پارتی ئەم وەزارەتانە بدات یان نەدات چی لە مەسەلەکە دەگۆڕێت، بۆیە ناچنە حکومەتێکەوە کە بە خواستی ئەوان دیاری بکرێت".
ب ح

بیروڕا