کوردستانی
زانکۆی سلێمانی یەکەمە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵى (2025) وەک تەنها زانکۆ لە عیراقدا دەچێتە ناو (ریزبەندی شانگهای).
وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند "بۆ ساڵى (2025) زانکۆی سلێمانی وەک تەنها زانکۆ لە عیراقدا، پلەی (301-400) لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و (401-500) لە ماتماتیک- دا لە سەرتاسەری زانکۆکانی جیهاندا بەدەستهێنا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم ئەنجامە بەپێی ریزبەندی جیهانیی بوارەکانی خوێندنی دامەزراوەی شانگهای بۆ ساڵی 2025 بەدەستهاتوەو تیایدا زانکۆی سلێمانی تەنها زانکۆیە لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی عیراق کە پێوەرەکانی دامەزراوەی شانگهای تێدا بوە و بەو هۆیەشەوە ریزبەندی بۆ کراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سلێمانى نیشاندەرى ئەو راستیەیە کە زانکۆکانى کوردستان لە رێگەى کارەکانیانەوە دەیانەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکەن، هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتیی".
هەڵسەنگاندنی زانکۆکان پشتبەستە بە پێنج پێوەری سەرەکی، کە ئەمانیش بۆ نۆ پێوەری ورد پۆلێن کراون:
-ئاست بەرزی مامۆستا:
- ژمارەی ئەو مامۆستایانەی خەڵاتیان لە بوارێکی ئەکادیمیدا وەرگرتووە.
- ژمارەی ئەو مامۆستایانەی توێژینەوەکانیان زۆرترین جار وەک سەرچاوە بەکارهێندراونەتەوە.
- ژمارەی ئەو مامۆستایانەی سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤارە نێودەوڵەتییەکانن
- ژمارەی ئەو مامۆستایانەی پێگەی بەڕێوەبردن یان جێبەجێکاری سەرەکییان لە ڕێکخراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
ئاستبەرزیی توێژینەوە:
- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە کۆنفڕانس و گۆڤارە ئاستبەرزەکاندا بڵاو کراونەتەوە.
- ژمارەی ئەو مامۆستایانەی خەڵاتیان لە بوارێکی ئەکادیمیدا بردووەتەوە.
بەرزیی کوالیتیی (چۆنیەتی) توێژینەوە:
- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی بوارێکی ئەکادیمی کە لە گۆڤاری ئیمپاکت فاکتەری جۆری Q1 بڵاوکراونەتەوە.
کاریگەریی توێژینەوە:
- ژمارەی جارەکانی بەکارهێنانەوەی توێژینەوەکانی بوارێکی ئەکادیمی (Citation Impact)
هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی:
- ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لەگەڵ هاو-نووسەری نێودەوڵەتیدا ئەنجام دراون.
دامەزراوەی شانگهای یەکێکە لە سێ سەرەکیترین و ناسراوترین دامەزراوەکانی ریزبەندکردنی زانکۆکان لە جیهانداو لە ساڵی 2003وە دامەزراوە.
ب ح

بیروڕا