کوردستانی
پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە لەسەر بودجەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەبڕی زیاتر لە 82 ملیۆن و 552 هەزار دینار پرۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت و گرنگی زۆری بۆ تۆڕی کارەبای سنورەکە هەیە.
باست عەزیز، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان رایگەیاند "دەستکراوە بەجێبەجێ کردنی پرۆژەی جیاکردنەوە و دەرکردنی فیدەرێکی دابەشکردنی کارەبای نوێ وێسگەی گۆڕینی کارەبای 11/33 کی ڤی زمناکۆ ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەم پرۆژەیە بۆ جیاکردنەوەی تۆڕی کارەبای ناحیەی باوەخۆشێن و سەرجەم گوندەکانی بە ئاراستەی قەرەداغ لە تۆڕی کارەبای ناوشاری دەربەندیخان وە دەرکردنی فیدەرێکی 11 کی ڤی تایبەت بۆ ئەو جێگایانە".
ئەوەشی خستەڕوو "هێڵەکە دوو کیلۆمەتر درێژە و (60) ستوونی کارەبا لە خۆدەگرێت و بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژەکە تەواو ببێت".
ب ح

بیروڕا