کوردستانی

لەمساڵدا هەزاران گەنج کۆچیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمساڵدا هەزاران گەنج کۆچیان کردووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاشکرایکرد لەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

ئەبوبەکرد عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگەیاند "زۆربەی ئەو گەنجانەی کۆچیان کردووە خەڵکی سنووری راپەڕینن و ژمارەیەان نزیکەی هەزار و 500 گەنج دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا چوار گەنجی سنووری راپەڕین لە رێگای کۆچ گیانیان لەدەستداوە و تەرمی دوو لە گەنجەکانیان گەڕاندووەتەوە و لە چاوەڕوانی تەرمی دوو لە گەنجەکانن".

ئەوەشی خستەڕوو "جگە لەو گەنجانەی بێسەروشوێنن، ماوەی شەش مانگە حەوت گەنجی سنووری راپەڕین لە بولغاریادان و دوو گەنجی تر لە مالیزیا زیندانی کراون، لەئێستاشدا 80 گەنجی تری سنوورەکە لە لیبیا و تونس لە زینداندان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan