کوردستانی

هەرێمی کوردستان بووەتە پێشەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان بووەتە پێشەنگ
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد  هەرێم هەنگاوێکی گەورەی لە کەرتی پزیشکیی پێشکەوتوودا بڕیوە و بووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی ناوچەکە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند "ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان چاندنی جگەر بە ستانداردێکی بەرز و سەرکەوتوو ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 117 حاڵەتی چاندنی جگەر بۆ نەخۆشانی سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان ئەنجام دراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تێچووی خەرجییەکانی ئەم نەشتەرگەرییانە پێنج ملیار و 465 ملیۆن و357 هەزار دینار و پاڵپشت بە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan