ئابووری

فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر  ئاشکرایکرد شەوی رابردوو پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک راگیرا، بەڵام سەرەتای مانگی داهاتوو کارادەکرێتەوە.

سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند "وەزارەتی بازرگانی عیراقیان لە وەستاندنی سیستمەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ ئاگادارکردووەو پەیوەندی بە سیستمی پارەدانی دیجیاڵی بانکی ناوەندییەوە هەبووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتای ساڵی نوێ تایبەتمەندییەکانی هاوسەرگیری و گواستنەوە لەناو فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەکرێن و چیتر پێویست نەکات ئامار و داتان بۆ تۆمارکردن رەوانەی بەغدا بکرێن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan