کوردستانی

گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گەنج، یەکێک لە گەنجەکان هاوڕێکەی دەکوژێت کە کاری گواستنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی دەکەن لەنێوان کەلار و سلێمانی.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان دووگەنج یەکێکیان کوژراوە کە سەرەتا بە سەختی برینداربووەو تاوەکو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و هێشتا زانیاریی تەواویان لەبەردەست نییە رووداوەکە لەسەر چی بووە، بەڵام بکوژەکە بە دەڕنەفیز گەنجەکەی کوشتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "رووداوەکە کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  لە عەلوەی هوانە لە سلێمانی بووە و  پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan