کوردستانی

بکوژی گەنجەکەی کەلار دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی گەنجەکەی کەلار دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان بکوژی رووداوەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانییان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند " دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە رێگای نێوان کەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرشی کردووەتەسەر شۆفێری بەرانبەری 
و بەسەختی برینداریکردووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد، تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کردووەو لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan