گێتی

كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان سەردانی ئیمراڵی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان سەردانی ئیمراڵی دەكات
مەودا میدیا-

بڕیارە کۆمیسیۆنی دیموکراسی، برایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا رۆژی دووشەممە سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوە.

کەناڵی خەبەر تورک رایگەیاند "جگە لە ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) ، فراکسیۆنەکانی ئاکپارتی و دەمپارتی و مەهەپە بە بەڵی دەنگیانداوە بۆ سەردانی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەكۆی 51 ئەندامی كۆمسیۆنەكە، 32 ئەندام بە بەڵی دەنگیانداوە و دوو لە ئەندامانیش بە نەخێر دەنگیانداوە هەروەها سێ ئەندامیش دەنگیاننەدا و بێلایەنییان هەڵبژاردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan