عیراقی
سێ بەرپرسی ئەمنی زۆرترین چانسیان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسێكی ئێرانی ئاشکرایکرد چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان سێ کەسی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق کاندیدکردووە کە هەموویان لە پۆستە ئەمنییەکاندان.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند "هەریەک لە (عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی) كاندیدی بەهێزی شیعەكانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دیاریكردنی ئەو سێ كەسایەتییە لەسەر بنەمای مەرجەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییە كە بریتیە لە (تۆمار و هەڵسوکەوت و ناوبانگى باش، پەیوەندی هاوسەنگ و گونجاو لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و ئێران".
ئەوەشی خستووتەڕوو "چانسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكەی، بەهۆی پابەندنەبوون بە بەڵێنەكانییەوە کەمبووەتەوە و ماڵی شیعی جێگرەوەیان بۆ دیاریکردووە".
ب ح

بیروڕا