کوردستانی

باقرخان: سەد ساڵە نکۆڵی لە مافەکانی کورد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باقرخان: سەد ساڵە نکۆڵی لە مافەکانی کورد دەکرێت
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی ئاشکرایکرد پێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی پرۆسەی چارەسەریی لە ئەستۆ بگرن و و کۆمار بە دانپێدانانی مافی گەلی کورد دیموکراتیک بکرێت.

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی رایگەیاند "دیالۆگ و دانووستان بۆ چارەسەری پرسی کورد دەستیپێکردووە دەرفەتێکی مێژووییە و ئەم پرۆسەیە تەنها بە پشتیوانی خەڵک سەردەکەوێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەلی کورد لەپێناو مافە دیموکراسییەکانی خۆی، سەد ساڵە نکۆڵی لێدەکرێت و تێدەکۆشێت، بۆیە دەبێت زمانی دایک ئازاد بێت و دیموکراسی خوجێی و دادپەروەریی ئابووری لەسەر مێزی دانووستان گفتوگۆی لەسەر بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت کۆماری تورکیا بە دانپێدانان بە مافی گەلی کورددا ببێتە کۆمارێکی دیموکراتیک و پێویسته ئیتر شوناسی گەلی کورد بە شێوەیەکی یاسایی دانیپێدا بنرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan