کوردستانی
لەتیف نێرەوەیی: پارتی ئەندام پەرلەمان دەکڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشکرایکرد به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشووی عیراق، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیكردوه و به ژماره و داتا راستییه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو كه یه‌كێتی له‌رووی كورسی و ده‌نگه‌وه، ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشاوه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
له‌تیف نێروه‌یی، لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگەیاند " پێشتر یه‌كێتی لە کەرکوک سێ كورسی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چوار كورسی به‌ده‌ستهێنا، كه سه‌رۆكی لیسته‌كه‌مان 96 هه‌زار ده‌نگی هێنا و له‌سه‌ر ئاستی عیراق یه‌كه‌مین كاندید بوو، كه ئه‌و رێژه زۆره‌ی ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌وه تێگه‌یشتوون كه ده‌نگدان به‌یه‌كێتی ده‌نگدانه به‌خزمه‌ته‌كان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌یتواتی ته‌نانه‌ت یه‌ك كورسی ئێزیدیه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، كه كاندیده‌كانیان له‌ناو ئێزیدیه‌كاندا كه‌سانی دیاری ئێزیدی و ده‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام متمانه‌ی ده‌نگی ئێزیدیه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، له‌كاتێكدا یه‌كێتی توانی كورسییه‌كی ئێزیدیه‌كان و كورسیه‌كی كاكه‌ییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، كه یه‌كێتی به دوو كورسی زێڕ‌ین ده‌یانبینێت".
ئەوەشی خستەڕوو " ئه‌وان كه باسی پشك له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌لومه‌رج گۆڕ‌اوه، به‌ڵام ئه‌وان پێنج كورسییان كه‌میكردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی گۆڕ‌اوه و له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان جددی نین، چونكه هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی پێشتر له دژی یەکێتی به‌كاریانده‌هێنا شكستیهێناوه، باسكردنی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ڕ‌ێكی ده‌روونی و دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه، وه‌كو كارتی فشار به‌كاریدێنن، نه‌ك وه‌ك واقعی هه‌رێمی كوردستان".
باسی لەوەشکرد "خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سه‌وز له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه هه‌یه، جارێكی تر ده‌نگی دایه‌وه‌و یه‌كێتی هه‌ڵبژارده‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی زیادیشیكرد، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا یه‌كێتی 241هه‌زار ده‌نگی ته‌نها له‌سلێمانی به‌ده‌ستهێنا، بەڵام له هه‌ڵبژاردنی رابردوو پارتی له هه‌ولێر 11 كورسی به‌ده‌ستهێنا و یه‌كێتی دوو كورسی و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كێتی توانی بیكات به 3 كورسی و پارتی كورسیه‌كانیان بۆ 9 كورسی كه‌می كرد، بۆیه به‌بێی زمانی ژماره‌كان و له‌ئه‌رزی واقعدا ئێمه له‌هه‌ولێر سه‌ركه‌وتین".
ب ح

بیروڕا