کوردستانی

دیمەشق و داعش پێكەوە پەلاماری هەسەدەیان دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیمەشق و داعش پێكەوە پەلاماری هەسەدەیان دا
مەودا میدیا-

پێگەیەکی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایکرد کە بەڵگەیان لەبەردەستدایەکە ‌هێزەکانی حكومەتی كاتی دیمەشق بە هەماهەنگی چەکدارانی داعش پێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە "چەکدارانی سەربە دەسەڵاتی کاتیی دیمەشق و داعش لە رۆژانی 15 تاوەکو 21ی ئەم مانگە،  لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە پەلاماری پێگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان داوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە رێگای گرتە ڤیدیۆییەکانەوە، تێوەگلانی چەکدارانی دەسەڵاتی كاتی دیمەشقیان پشتڕاستکردەوە، کە هەماهەنگیی لەگەڵ داعش پەلاماری پێگەکانی هەسەدەیان لە ناوچەکە داوە، لە بەرانبەردا  هەسەدە بە لێهاتوویی سەقامگیریی ناوچەکانیان پاراستووە و بەرپەرچی داعش و چەکدارەکانی سەربە دەسەڵاتی کاتیی دیمەشقیان داوەتەوە".


ب ح
Qaiwan
Qaiwan