ئابووری
کارو لاناز بەنزینەکەی بەغدا بە خەڵک دەفرۆشنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو بڕە نەوتەی بەغدا بۆ پێداویستی ناوخۆ دەیداتە حکومەتی هەرێمی كوردستان پاڵاوگەكانی كار و لاناس و بەنرخی بازرگانی بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەوە (55) رۆژە (دوو ملییۆن و 750هەزار) بەرمیل نەوت وەرگیراوە بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ و دراوەتە پاڵاوگەی کارو لاناس، ئەوانیش بە ویستی خۆیان بەنرخی بازرگانی بە خەڵکی دەفرۆشنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتدارانی هەرێم بە حکومەتی عیراقیان راگەیاند کە نەوتی سپی و بەنزینی (450) دینارییان ناوێ، رۆژانە (50) هەزار بەرمیل نەوتیان پێبدەن خۆیان سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین دەکەن".
ب ح

بیروڕا