عیراقی
عیراق سنوورەکانی دیوار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی سنووری عیراق ئاشکرایکرد تۆڕێکی بەرگری بەهێزیان بەدرێژایی سنووری وڵاتەکەی و وڵاتانی دراوسێ تەواوکردووە.
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی سنوور رایگەیاند "سنوورەکانی عیراق لەگەڵ سوریا کە درێژییەکەی زیاتر لە 618 کیلۆمەترە، لەساڵی 2022ەوە دەستیپێکردووەو تاوەکو ئێستا 350 کیلۆمەتر دیواری ئەمنیی کۆنکرێتی تەواوبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەڵاکان تەنها بەدیواری کۆنکریتی سنووردار نین، بەڵکو چەندین ئاستەنگی هەیە وەک خەندەق و تەلی دڕکاوی و سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لەڕێی کامێرای چاودێرییەوە شەو و رۆژ چاودێری سنوورەکان دەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵەکان بۆ داخستنی سەرجەم ئەو بۆشاییانەی کە ماون بۆ رێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی لەسنووری وڵاتانی دراوسێوە بۆ عیراق بەردەوامە و بەپلەی جیاوازو بەپێی هەڕەشە ئەمنییەکان و ئاستی مەترسیی قەڵاکان لەسەر سنووری سەرجەم وڵاتانی دراوسێ جێبەجێ دەکەن".
ب ح

بیروڕا