کوردستانی

مانگی داهاتوو پەڵەی تەواو دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی داهاتوو پەڵەی تەواو دەدات
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکاریکرد کە مژدە بە جووتیاران دەدات کە لە مانگی 12 دا پەڵەی سەرتاسەری دەدات بە تایبەت لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بارانی پێویست بۆ پەڵە نەباریوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "مژدەی پەڵەی سەرتاسەریی دەدات بۆ ئەو ناوچانەی کەماون پەڵەیان لێبدات، بە تایبەت نیوەی یەکەمی مانگی 12 لەنێوان سەرەتا تاوەکو ناوەڕاستی مانگ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەرزی دابارینی داهاتوو 2025- 2026، وەرزێکی باش دەبێت، بەگشتیی مەترسی وشکەساڵی نییە و کۆتایی دێت، هەروەها هەر سێ وەرزەکە لە پار ساڵ باشتر دەبن لەڕووی دابارینەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan