کوردستانی

کەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم "رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیا جیاکان , دوای نیوەڕۆ لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری نمە باران هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بە ( 1 -2 )  پلەی سیلیزی  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :13  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan