کوردستانی

غەریب حەسۆ: تورکیا هۆکاری ئاڵۆزبوونی دۆخی سوریایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


غەریب حەسۆ: تورکیا هۆکاری ئاڵۆزبوونی دۆخی سوریایە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاشکرایکرد تورکیا هۆکاری ئاڵۆزبوونی دۆخی سوریایە و پێویستە هێزەکانی بکشێنێتەوە.

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاند "ساڵێک بەسەر تەمەنی دەسەڵاتی شەرعدا تێپەڕبووە بەڵام خەڵکی سوریا بەدەر لە ئازار هیچ خزمەتێکی لە حکومەتە نەبینیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتی ئێستای سوریا باوەڕی بە فرەڕەنگی سوریا نییە، هەموو گرووپە توندڕەوەکان بە داعشیشەوە لە خۆدای کۆکردووەتەوەو نازانن حکومەتی کاتی چ سوودێک لەم کارانەدا دەبینێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا حکومەتی دیمەشق هەنگاوی پێویستی بۆ جێبەجێکردنی رێککەتنی 10ی ئازار نەگرتووەتەبەر، لەم نێوەندەشدا تورکیا رێگرە لە رێککەوتنەکە و دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت هەسەدە بچوک بکاتەوە".

باسی لەوەشکرد "لە ئێستادا سوریا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و گەر دیمەشق بیەوێت، ئەوا بەدڵیناییەوە پێشکەوتن بەدیدێت و مەرجی ئیدارەی خۆسەریش بۆ رێککەوتن گۆڕین و هەمووارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan