گێتی

ئیسرائیل بوونی تورکیا لە هێزی ئاشتی پارێز رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل بوونی تورکیا لە هێزی ئاشتی پارێز رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، بەڵام تەلئەبیب تەواوی پێشنیارەکانی ئەنکەرەی رەتکردووەتەوە.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "ئیسرائیل بەشداریکردنی ئەنکەرە لە پڕۆسەی ئاشتی رەتدەکاتەوە، چونکە ئەوان  زۆرترین رەخنەیان لە تەلئەبیب گرتووە بە درێژایی شەڕی غەززە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داواکاریی ئەنکەرە ئەوەیە کە هێزێکی ئاشتی پارێز کۆتایی بە داگیرکاریی و نادادپەروەری ئیسرائیل بهێنێت و رێگەبدات یارمەتییە مرۆییەکان بگات و گەرەنتی مانەوە و سەلامەتی فەڵەستینییەکان لە غەززە بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan