کوردستانی

عەبدوڵڵا حەمە کاکەڕەش: دەسەڵاتی راگەیاندنی پشووم نەبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوڵڵا حەمە کاکەڕەش: دەسەڵاتی راگەیاندنی پشووم نەبوو
مەودا میدیا-

 بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد ئامارێکی ورد و تەواو نییە بۆ زیانەکانی لافاو نییە لە سنوورەکە، بەڵام ئەوەی دەرخستەی بۆ کراوە زیان بە 12 قوتابخانە گەیشتووە.

عەبدوڵڵا حەمە کاکەڕەش، بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند "جگە لە قوتابخانەی قەندیل لە ناحیەی تەکیە کە بە تەواوی پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، قوتابخانەکانی تر تەنها دیوارەکانی دەرەوەیان رووخاوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەیەک لە بەڕیوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی بینای قوتابخانەکان دەکات و گوژمەیەک پارەیەان وەک سولفە وەرگرتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "جگە لە زیانەکانی لافاو، پێشتر زیاتر لە هەشت جار وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیان لە بینای دوو قوتابخانە ئاگادارکردووەتەوە کە مەترسیدارن بۆ خوێندن بەڵام بەهۆی نەبوونی جێگاو بینای تر ناچار خوێندن لەو ناوەندانە رانەگیراوە".

باسی لەوەشکرد "لەسەر داوای خۆی دەستیلەکارکێشاوەتەوە بەڵام بەڕێوەبەرێتی پەروەردە هیچ پەیوەندییەکی بە کەمتەرخەمییەکان نەبووە و ئەوان دەسەڵاتی راگەیاندنی پشوویان نەبووە و قائیمقامی چەمچەماڵ پێی راگەیاندووە کە دەوام رانەگیرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan