عیراقی
مالیکی و سودانی ململانێ دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لالیەن دادگای فیدراڵییەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاریی دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەكلابكاتەوە.
رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە "هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک وەزیران، هەروەها چەند ناوێک وەک کاندیدی تارمایی پێشنیازكراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " چوارچێوەی هەماهەنگی فشارە دەرەکییەکانی لەبەرچاوگرتووە، بەتایبەتی ئەمەریکا، نایانەوێت سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە گرووپە چەکدارەکانەوە نزیک بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا ناکۆکییەکان لەناو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هێشتا بەردەوامە سەبارەت بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق".
ب ح

بیروڕا