کوردستانی
کەشناسی هەرێم: بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت, لەکاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم لە پارێزگای دهۆک لەگەڵ دەستپێکردنی نمە بارانی کەم لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان بەگشتیی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک دواتر کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و پارێزگای هەولێر لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەسەنتەری شاری هەولێر, هەروەها بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان, پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە".
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆک : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی
ب ح

بیروڕا