کوردستانی
مەزڵوم عەبدی هۆشداریی لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەکارهێنانی زمانی شەڕ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نییە و ئەوەی لە حەڵەب روودەدات زەمینە سازییە بۆ گۆڕینی دیموگرافیی مەترسیدار.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "بەردەوامیدان بە شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە، قبوڵکراو نییە، ئەم شێوازە پێشتریش لە کەناراوەکانی سوریا و سوەیدا بووە هۆی کۆمەڵکوژی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڵاوکردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی و بێچەک و ئاوارەکردنیان، ە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دانوستاندندا، دەرفەتەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەناودەبات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم دۆخە زەمینە دەڕەخسێنێت بۆ گۆڕانکاریی دیموگرافیی مەترسیدار و مەدەنییە گەمارۆدراوەکانی ئەو دوو گەڕەکە رووبەڕووی مەترسیی کۆمەڵکوژی دەکاتەوە، لەگەڵ وەستان لە تەنیشت خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، "ماوەی چەند رۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە".
ب ح

بیروڕا