کوردستانی
حەمەی حەمەسەعید بۆ هەسەدە: بەرەی نوێی شەڕ بکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد و ئاشکرایکرد نیگەرانە بەو بارودۆخەی بەسەر برا کوردەکاندا دەگوزرەێ لە شاری حەڵەب.
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگەیاند "ھێرش و پەلاماری سوپای شەرع بەم زستانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە و کوشتن و ئاوارەکردنی ژن و منداڵان، رسوا و مەحکوم دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ێشنیازی بۆ رێبەرایەتی ھەسەدە ئەوەیە پێش ئەوەی لە حەڵەب بشکێن ئێوەش لە درێرەزوور یان ھەرشوێنێکی گونجاوە بۆتان بەرەی شەریان لەسەر بکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "چونکە بێگومانبن ئەگەر ئێوە لە حەڵەب بشکێن ئەوکات ئەوان خەیاڵ ئاسودەو یەک چاو دەبنەوە و ھێرش و پەلامار بەگشتیی بۆ سەر ئێوە دەستپێدەکەن، پشتیش بەخۆتان ببەستن و بەتەمای ھیچ دەوڵەت و کەس و لایەک مەبن بەھاناتانەوە بێت".
ب ح

بیروڕا