کوردستانی

دوو شەپۆلی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو شەپۆلی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لە سبەینێوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگ دوو شەپۆلی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرنەوەو سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکانیش بەزۆری دەریای ناوەڕاست و بە رێژەی کەمتر دەریای رەشە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ شەپۆلی یەکەم لە ناوچەکانی موسڵ و بادینانەوە دەستپێدەکات دواتر بەتێپەڕبوونی کات فراوان دەبێت ناوچەکانی تریش دەگرێتەوە و بەفربارین تاوەکو خوار هەزار مەتر بەرزی لەئاست رووی دەریاوە دادەبەزێت لەهەندێک ناوچە تاوەکو ئاستی 700 بۆ 800 مەتر دادەبەزێت و پلەکانی گەرما (3 تا 5 ) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەپۆلی دووەم لە رۆژانی 13 و 14ی مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 15 ی مانگ بەردەوام دەبێت، بەگشتیی هەردوو شەپۆلەکە بەپلەی یەکەم کاریگەرییان لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت دواتر ناوچەکانی رۆژئاوا و بەفر ل ەتەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت".

ئەوەشی خستەڕوو "شەپۆلی دووەم  لە یەکەم ساردتر دەبێت، بەکۆی هەردوو شەپۆلەکە رێژەی بارانی پێشبینی کراو 25 ملم تاوەکو 150 ملمەو وە بەفرێکی باشیش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت ، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە نزمایی و چەمەکاندا و خێرایی با ناو بەناو هەندێک کات زیاد ده کات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan