کوردستانی
شێخ مەقسود هێڵی پێشەوەی بەرگریی نەتەوەییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هێڵی پێشەوەی بەرگریی نەتەوەیی و ئازادی و دیموکراسیی و پێکەوە ژیانە.
د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوژمنانی کورد و دژە ئازادی چاویان بەبوون و پێشکەوتن و شارستانییەتی کورد و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کورد هەڵنایەت، بۆیە بەهەموو شێوەیەک ئامادەن بەگیانی خۆیان هاوکارو بەرگریکار بن لە خاک و خەڵکی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بەدنەدان و پاڵپشتی نەیارانی کورد، هەوڵی داگیرکاری و شکاندنی هێڵی بەرگریی گەڕەکە کوردنشینەکان و گۆڕین و کەمکردنەوەی ناوچەو سنووری ئازادی دیموکراسی و پێکەوەژیان دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو "پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وێڕای ئەوەی بەتووندی ئیدانەی ئەم هێرشە دوژمنکارانە دەکات، هاوکات داوا لە هێزە کوردییەکان دەکات دانایانەو قارەمانانە بەرگری بکەن و بڕیاری دروستبدەن و هەمیشە بە ئاگابن کە تەنها کورد دۆستی کوردە".
ب ح
بیروڕا


