گێتی

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەی وەڵامی راستەوخۆیان دەبێت و بنکەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەو ئیسرائیل دەکەنە ئامانج.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند "دوژمن داخوازییەکانی گەلی ئێرانی بۆ پەلاماردانی تاران قۆستووەتەوە کە ئەمەش بەبێ باج نابێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاسایشی بەردەوام مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیری ئابووری، بەڵام تاران لە چوار بەرە لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و ئەمەریکا لە شەڕیكی سەرتاسەریدایە".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژئاوا بژێوی خەڵکی ئێرانی کردووەتە ئامانج و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ زۆر بە تووندی رووبەڕوی ئەم شەڕە تیرۆریستییە دەبنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan