گێتی

ئەڵمانیا پەلاماری چەکدارانی جۆلانی ئیدانە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا پەلاماری چەکدارانی جۆلانی ئیدانە دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد پەلامارەکانی دەسەڵاتی سوریای عەرەبی بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بە تووندی ئیدانە دەکەن.

ریم رادوڤان، وەزیری هاوکاریی و گەشەپێدانی ئابووری ئەڵمانیا رایگەیاند "سەقامگیری لە سوریا تەنها بە کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە رێگەی دیالۆگەوە بەدەستدێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەموو پێکهاتەکان خاوەنی ماف و بڕیاری چارەی خۆنووسین بن، بەبێ جیاکاریی و تووندوتیژی و پەراوێزخستن، پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی جێگای دانووستان نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی سوریا بە ئازادی و سەلامەتی بژین، ئەگەر مافی چارەی خۆنووسینیان بەبێ گۆشەگیری، جیاکاریی و توندوتیژی پێنەدرێت، سووریا هیچ داهاتوویەکی نابێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan