کوردستانی
بەڵێنی گەڕانەوە بە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو ئاشکرایکرد وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریداوە بە گەڕاندنەوەی وانەبێژانی لادراو وەک مامۆستای گرێبەست بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی لادراو بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر، سەرچاوەیەک لەناو وەزارەتی پەروەردە، بەڵێنی ئەوەی پێدراوە کە مامۆستایانی وانەبێژانی لادراو لە ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو مامۆستایانی وانەبێژی لادراو کە بەشێوەیەکی یاسایی دەوامیان کردووە و دۆسێیەیان هەیە لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکان و ناویان لە داتابەیسی وەزارەت هەیە وەک گرێبەست دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن".
ب ح

بیروڕا