کوردستانی
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتیی نیمچە هەور دەبێت، تەمومژێکی چڕ لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و سەنتەری پارێزگای سلێمانی دروست دەبێت و تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەریی شەپۆلێکی نوێی دابارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆکەوە بە نمەباران دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، پاشان لە درەنگانی شەو ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم دەگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ ئاسمانی هەرێم دەبێتە هەوری تەواو و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام بێت".
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:
هەولێر 14پلەی سیلیزی
پیرمام 12پلەی سیلیزی
سۆران 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2- پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
کەرکوک 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
ب ح

بیروڕا